وردەکاری کار
شرۆڤە
خاوەن کار: کۆمپانیایەک جۆری کار: سەرپەرشتیاری چاکسازی – کارەبای کارگە (Electrical Engineer) شوێن: هەولێر مەرجەکان: • بەکالۆریۆس لە ئەندازیاری کارەبا. • کەمترین ٢ ساڵ ئەزموونی کرداری لە چاکسازی و چاککردنەوەی ئامێرەکانی کارگەی بەرهەمهێنان. • شارەزایی لە دۆزینەوە و چارەسەرکردنی کێشەکانی ئامێرە پیشەسازییەکان، مۆتۆر، تابڵۆی کارەبا، سێنسەر، سیستەمی کۆنترۆڵ و کێشە کارەباییەکان. • ئەزموون لە پلاندانان و جێبەجێکردنی چاکسازیی پێشگیرانە و چاکسازیی کاتی تێکچوون. • شارەزایی لە سیستەمەکانی PM خاڵێکی سەرەکییە. • زمانی کوردی پێویستە. • توانای بەهێز لە چارەسەرکردنی کێشە و دۆزینەوەی هۆکاری کێشەکان. • توانای کارکردن لەژێر فشار و وەڵامدانەوەی خێرا بە تێکچوونی ئامێرەکان. • ئەزموونی تەنها لە بواری نەوت و گاز، وێستگەکانی کارەبا، سەبستەیشن، بیناسازی یان پڕۆژەکانی دامەزراندن، جێگەی ئەزموونی چاکسازیی کارگەی بەرهەمهێنان ناگرێتەوە. پەیوەندی: 07511100116 (واتساپ)