وردەکاری کار
شرۆڤە
📢 هەلی کاری – کارمەندی فرۆشتن (Sales Representative) کۆمپانیایک لە سلێمانی بەدوای کارمەندی فرۆشتنی ڕەگەزی ((مێ ))بە ئەزموون و بە توانادا دەگەڕێت بۆ بەشداریکردن لە تیمی فرۆشتن و گەشەپێدانی کارەکانی کۆمپانیا. 🔹 ئەرک و بەرپرسیارییەکان: * پەیوەندیکردن بە کڕیارانی نوێ و دروستکردنی پەیوەندییەکی بەردەوام لەگەڵ کڕیارانی ئێستا. * ناساندن و بازاڕکردنی بەرهەم و خزمەتگوزارییەکانی کۆمپانیا. * ئامادەکردنی پێشنیاری بازرگانی و شوێنکەوتن بۆ داواکارییەکانی کڕیاران. * بەدواداچوون بۆ ئۆفەر و پرۆسەی فرۆشتن تا تەواوبوونی مامەڵەکە. * گەیشتن بە ئامانج و تارگێتەکانی فرۆشتن. * ئامادەکردنی ڕاپۆرتی ڕۆژانە و مانگانەی فرۆشتن. 🔹 مەرج و داواکارییەکان: * ئەزموونی پێشووتر لە بواری فرۆشتندا. * توانای باشی گفتوگۆ، ڕازیکردنی کڕیار و دانانی پەیوەندییە بازرگانییەکان. * توانای کارکردن بە شێوەی تاکەکەسی و تیمی. * پابەندبوون بە کات و ئامانجەکانی کار. * توانای باش لە چارەسەرکردنی کێشە و مامەڵەکردن لەگەڵ کڕیاران. * شارەزایی لە کۆمپیوتەر و ئامرازەکانی ئۆفیس پێشینەیەکی باشە. زمانی عەرەبی زۆرر زۆر باش بێت 📍 شوێنی کار: سلێمانی 💰 مووچە: بە پێی ئەزموون و تواناکان 📩 شێوازی ناردنی داواکاری: تکایە CV ـەکەت بنێرە بۆ بەشی سەرچاوە مرۆییەکان (HR). ئەگەر توانای فرۆشتن و دروستکردنی پەیوەندییەکی بەهێز لەگەڵ کڕیارانت هەیە، چاوەڕێی داواکارییەکەتین! 07704814848