وردەکاری کار
شرۆڤە
خاوەن کار: کۆمپانیای Sahel Iraq جۆری کار: پسپۆری داتا ئێنتری (Data Entry Specialist) شوێن: سلێمانی ئەرکەکان: - نوێکردنەوە و بەڕێوەبردنی نرخەکانی بەرهەمەکان و گەیاندنی لیستی نوێی نرخەکان بە مارکێت و سوپەرمارکێتەکان. - ڕێکخستن و نوێکردنەوەی ئۆفەرەکان، پاکێجەکانی فرۆشتن و داشکاندنەکان لە سیستەمدا. - چاودێریکردنی نرخەکانی بازاڕ و ڕکابەرەکان بۆ پشتیوانیکردنی ستراتیژییەکانی نرخدانان. - نوێکردنەوەی زانیارییەکانی بەرهەمەکان، لەوانە ناو، وێنە، بارکۆد، کێش، قەبارەی کارتۆن و تایبەتمەندییەکان. - پشکنین و پشتڕاستکردنەوەی وردی زانیارییەکان و چارەسەرکردنی هەڵەکان. - ئامادەکردنی ڕاپۆرت و هەماهەنگی لەگەڵ بەشەکانی فرۆشتن، کۆگا، کڕین و دارایی. مەرجەکان: - بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە بەڕێوەبردنی کار، ژمێریاری، ئابووری، تەکنەلۆژیای زانیاری (IT) یان بواری پەیوەندیدار. - شارەزایی باش و پێشکەوتوو لە Microsoft Excel و Word. - لانیکەم یەک ساڵ ئەزموونی کاری پەیوەندیدار. - ئەزموونی کارکردن بە سیستەمەکانی ERP یان سۆفتوێری بەڕێوەبردنی کۆگا و فرۆشتن خاڵێکی ئەرێنییە. - وردبینی و سەرنجی بەرز، توانای ڕێکخستن و بەڕێوەبردنی زانیاری. - توانای پەیوەندیکردن و هەماهەنگی لەگەڵ بەشە جیاوازەکان. پەیوەندی: [email protected]