وردەکاری کار
شرۆڤە
خاوەن کار: کۆمپانیای تایبەتمەند لە بواری چارەسەرە نەرمەکاڵاییەکان و سیستەمی بەڕێوەبردنی کلینیکە پزیشکییەکان جۆری کار: نوێنەری زانستی (Scientific Representative) شوێن: هەولێر مووچە: ٥٠٠,٠٠٠ دیناری عێراقی + ٢٠٪ ڕێژەی کۆمسیۆنی فرۆشتن کاتی کارکردن: ٦ ڕۆژ لە هەفتەدا، لە ٤:٠٠ی ئێوارە تا ٩:٠٠ی شەو (پارهکات / Part-time) ئەرکەکان: پێشکەشکردنی چارەسەر و بەرنامەکانی کۆمپانیا بە پزیشکان و دامەزراوە تەندروستییەکان، پەیوەندیکردن بە کڕیارانی ئەگەری و ڕوونکردنەوەی خزمەتگوزارییەکان، دروستکردن و بەهێزکردنی پەیوەندییەکان، بەشداری لە فراوانکردنی بازنەی کڕیاران مەرجەکان: پێویستە داواکەر تەنها پزیشک بێت، توانای بەرزی پەیوەندیکردن و قایلکردنی کڕیاران، توانای بەکارهێنانی سەرەتایی کۆمپیوتەر و مۆبایلی زیرەک، هەبوونی ئۆتۆمبێلی تایبەتی و لاپتۆپێکی نوێ، ڕووخۆش و خاوەن ڕەفتاری پیشەیی و پابەندبوون بە جلوبەرگی فەرمی پەیوەندی: [email protected]، 07818501444