وردەکاری کار
شرۆڤە
خاوەن کار: کۆمەڵگەی پزیشکی مێدیا پڵەس (Medya Plus Medical Complex) جۆری کار: پەرستار / تەکنیککاری خزمەتگوزاری نەخۆش شوێن: سلێمانی ڕەگەز: نێر و مێ مەرجەکان: بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە بواری پەرستاری، ٢–٣ ساڵ ئەزموونی کاری پەیوەندیدار، زانینی زمانی کوردی، عەرەبی و ئینگلیزی، توانای باشی پەیوەندیکردن و مامەڵەکردن لەگەڵ نەخۆشان، کەسایەتییەکی دۆستانە، ماندوونەناس و بەرپرسیار، نەرمونیانی لە کاتژمێرەکانی کارکردندا ئەرکەکان: پێشوازیکردن لە نەخۆشان و ڕێکخستنی کاتەکانی سەردان، پشکنینی سەرەتایی و پێوانەکردنی نیشانە حیاتییەکان، هاوکاریکردنی پزیشکان لە کاتی پشکنین و چارەسەردا، پێدانی دەرمان و چارەسەر بەپێی ڕێنمایی پزیشک، وەرگرتنی نموونەی خوێن و تاقیگە، پێشکەشکردنی فریاگوزاری و خزمەتگوزاری پەرستاری، وەڵامدانەوەی پرسیار و پەیوەندییەکانی نەخۆشان، پاراستنی نهێنی زانیارییە پزیشکییەکان و پابەندبوون بە ڕێنماییەکانی تەندروستی پەیوەندی: [email protected]