گەڕانەوە بۆ کارەکان

شرۆڤە

خاوەن کار: Pioneer Pharmaceutical جۆری کار: بەڕێوەبەری پلاندانانی بەرهەمهێنان (Production Planning Manager) شوێن: سلێمانی ئەرکەکان: ئامادەکردنی پلانی بەرهەمهێنان، پلانی سەرەکی بەرهەمهێنان (MPS)، پلانی پێداویستییەکانی کەرەستە (MRP) و پلانی توانای بەرهەمهێنان. بەشداری لە پلاندانانی هاوبەشی فرۆشتن و بەرهەمهێنان (S&OP). هاوئاهەنگی لەگەڵ بەشی بەرهەمهێنان بۆ ڕێکخستنی هێڵەکانی بەرهەمهێنان و شیفتەکان. پشتڕاستکردنەوەی بەردەستبوون و گونجاوی کەرەستەکان و هاوئاهەنگی لەگەڵ بەشەکانی کڕین و کوالێتی. نوێکردنەوە و بەڕێوەبردنی داتاکانی پلاندانان لە سیستەمی ERP. سەرپەرشتی تیم و گەشەپێدانی تواناکانی کارمەندان. مەرجەکان: بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە دەرمانسازی، ئەندازیاری پیشەسازی، بەڕێوەبردنی بازرگانی، بەڕێوەبردنی ئۆپەراسیۆن، بەڕێوەبردنی زنجیرەی دابینکردن یان بواری پەیوەندیدار. لانیکەم ١٥ ساڵ ئەزموونی کار لە پلاندانانی بەرهەمهێنان و کەرەستە، لەگەڵ ئەزموونی سەرپەرشتیاری یان بەڕێوەبردن. ئەزموونی کارکردن لە پیشەسازی دەرمان. زانیاریی بەهێز لە MPS، MRP، S&OP، پلاندانانی توانای بەرهەمهێنان، BOM و پێداویستییەکانی GMP. شارەزایی لە سیستەمی ERP، Excel پێشکەوتوو. توانای بەهێزی سەرکردایەتی و شیکاری. شارەزایی لە زمانی ئینگلیزی. پەیوەندی: [email protected]