وردەکاری کار
شرۆڤە
خاوەن کار: کۆمپانیا KALON جۆری کار: Site Engineer – Finishing Works شوێن: هەولێر، پڕۆژەی قەیوان میرادۆر، شەقامی سەرەکیی مەصیفی سەلاحەدین کاتی کارکردن: تەواوکات (Full-Time) ئەرکەکان: پێوانەکردنی بڕگەکانی کار و ئامادەکردنی پێشینەکانی کار. داواکردن و چاودێریکردنی مەوادی پێویست بەپێی پێشکەوتنی پڕۆژە. سەرپەرشتی و بەدواداچوونی کاری ڕۆژانەی ستاف و تیمەکانی جێبەجێکردن. چاودێریکردنی کارەکانی کاشی، سیرامیک، پۆرسەلین، واجیهە، کناف، گەچکاری و کاری تەواوکاریی تر. دڵنیابوون لە جێبەجێکردنی کارەکان بەپێی نەخشە و ستانداردە تەکنیکییەکان. ئامادەکردن و پێشکەشکردنی ڕاپۆرتی پێشکەوتنی کار و پێداویستییەکان. دیاریکردن و چارەسەرکردنی کێشەکانی پێگە بە هاوکاری ئەندازیاری سەرپەرشتیار. چاودێریکردنی کوالێتی کار و بەکارهێنانی دروستی مەواد. هەماهەنگی لەگەڵ تیمەکانی کار بۆ تەواوکردنی پڕۆژە بەپێی کات و کوالێتی داواکراو. مەرجەکان: بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە ئەندازیاری شارستانی یاخود تەلارسازی. لانیکەم ٣ ساڵ ئەزموونی کارکردن لە جێبەجێکردنی و چاودێریکردنی پڕۆژە، بە تایبەتی کاری تەواوکاری. شارەزایی باش لە بەرنامەکانی AutoCAD و Microsoft Excel. توانای خوێندنەوە و تێگەیشتن لە نەخشە و وێنە تەکنیکییەکان. توانای پەیوەندیکردن، هەماهەنگی و ڕاپۆرتکردنی باش. وردبینی و توانای چارەسەرکردنی کێشەکان. توانای کارکردن لە ژێر فشار و پابەندبوون بە کات. پەیوەندی: 07701511772, [email protected]