وردەکاری کار
شرۆڤە
خاوەن کار: کۆمپانیایەکی تایبەت بە سۆفتوێڕ و بەرنامەسازی جۆری کار: نوێنەری فرۆشتنی مەیدانی (Field Sales Representative) شوێن: هەولێر – ئەمپایەر بزنس تاوەرس (Empire Business Towers) کاتی کار: لە ١٠:٠٠ی بەیانی تا ٥:٠٠ی ئێوارە، هەموو ڕۆژێک جگە لە ڕۆژی هەینی ئەرکەکان: - سەردانی دووکان و کۆمپانیاکان بۆ ناساندنی سیستەم و تایبەتمەندییەکانی. - ڕوونکردنەوەی سوود و شێوازی بەکارهێنانی سیستەمەکە بۆ کڕیاران. - بەدواداچوون بۆ ئارەزوو و پێداویستییەکانی کڕیاران. - دروستکردنی پەیوەندییەکی پیشەیی و باش لەگەڵ خاوەن دووکان و کۆمپانیاکان. مەرجەکان: - شارەزایی لە بەکارهێنانی کۆمپیوتەر و بەرنامە بنەڕەتییەکان. - شارەزایی لە زمانی کوردی و عەرەبی. - توانای باش لە قایلکردن، پەیوەندیکردن و مامەڵەکردن لەگەڵ کڕیاران. - خاوەنی ئۆتۆمبێل بێت و ئامادەی کاری مەیدانی بێت. پەیوەندی: 0773 890 8286 (WhatsApp)