وردەکاری کار
شرۆڤە
خاوەن کار: الطاقة الكبيرة – Big Power جۆری کار: ئەندازیاری سیستەمی وزەی خۆر (Solar Engineer) شوێن: سلێمانی ڕەگەز: نێر کاتژمێری کار: تەواو کات (Full-time) ئەرکەکان: دامەزراندن، جێبەجێکردن، سێرڤیس و چاکسازی سیستەمەکانی وزەی خۆر بۆ بینا نیشتەجێبوونی و بازرگانییەکان. سەرپەرشتیکردنی تیمی مەیدانی و ستافی کار بۆ دامەزراندن و پەیوەستکردنی سیستەمەکان بە پێوەرە ئەندازیارییەکان. پڕۆگرامکردن، ڕێکخستن و کارپێکردنی ئینڤێرتەر (Inverter) و باترییەکان. پشکنین، دیارککردن و چارەسەرکردنی کێشە تەکنیکییەکانی پەنێڵەکان، ئینڤێرتەر، باتری و کێبڵەکان. ئەنجامدانی پشکنینی خولی و سێرڤیس و چاکسازیی گشتی بۆ پڕۆژەکانی سۆلار. ڕێکخستنی کاتی کارکردنی ستاف و چاودێریکردنی ئەرکەکانیان لە مەیداندا. ئامادەکردنی ڕاپۆرتی تەکنیکی دەربارەی پێشکەوتنی کار و پێداویستییەکانی پڕۆژەکان. مەرجەکان: دەرچووی کۆلێژی ئەندازیاری کارەبا، ئەندازیاری وزە یان بڕوانامەی پەیوەندیدار بێت. لانیکەم زیاتر لە ساڵێک ئەزموونی کاری هەبێت لە دیزاین، جێبەجێکردن و چاکسازی سیستەمەکانی وزەی خۆر. ئەزموونی کاری کارەبایی هەبێت. خولی ڕاهێنان و فێرکاری لە بواری وزەی خۆر و سۆلاردا تەواو کردبێت. توانای سەرپەرشتیکردنی ستاف و کارکردن بە شێوەی سەربەخۆ و لە ناو تیمدا هەبێت. شارەزایی باشی زمانی ئینگلیزی و عەرەبی هەبێت. شارەزایی باشی لە بەرنامەکانی کۆمپیوتەر، بە تایبەتی AutoCAD، هەبێت. خاوەنی ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆی بێت. پەیوەندی: [email protected]