وردەکاری کار
شرۆڤە
خاوەن کار: کۆمپانیایەک لە بواری هاوردەکردن و دابینکردنی کەرەستە و ئامێرەکانی بیناسازی جۆری کار: Social Media & Digital Marketing Specialist شوێن: هەولێر ڕەگەز: هەردوو ڕەگەز مووچە: بەپێی تواناکان و ئەنجامی چاوپێکەوتن کاتی کارکردن: شەممە تا پێنجشەممە ئەرکەکان: بەڕێوەبردنی هەژمارەکانی Facebook، Instagram و TikTok دروستکردنی دیزاین، پۆستەر، ڤیدیۆ و ڕیلز بۆ ناساندنی بەرهەمەکان وێنەگرتن و ڤیدیۆگرتنی بەرهەمەکان و ڕێکخستنی پلانی ناوەڕۆک وەڵامدانەوەی پەیغام و پرسیارەکانی کڕیاران و پێشکەشکردنی نرخە پەسەندکراوەکان بەدواداچوونی کڕیارانی حەزدار و یارمەتیدان لە زیادکردنی فرۆشتن هاوئاهەنگی لەگەڵ تیمی فرۆشتن و ڕاپۆرتکردنی ئەنجامی پۆست و ڕیکلامەکان مەرجەکان: شارەزایی لە بەڕێوەبردنی سۆشیال میدیا و دروستکردنی ناوەڕۆکی ڕیکلامی توانای بەکارهێنانی بەرنامەکانی Adobe، Canva و ئامرازەکانی AI شارەزایی لە دەستکاریکردنی وێنە و ڤیدیۆ توانای نووسین، گفتوگۆ، قایلکردن و مامەڵەی پیشەیی لەگەڵ کڕیاران ڕێکخراو، بەرپرسیار و پابەند بە کات بێت ئاستی باش لە زمانی عەرەبی لە نووسین و گفتوگۆ ئینگلیزی و تورکی خاڵێکی زیادەن پەیوەندی: [email protected]