گەڕانەوە بۆ کارەکان

شرۆڤە

خاوەن کار: کۆمپانیای Sprint Oil and Gas Services Iraq جۆری کار: ئەکاونتەنتی باڵا (Senior Accountant) شوێن: هەولێر مووچە: ئەرکەکان: - بەڕێوەبردنی تۆماری گشتی حسابات و داخستنی حساباتی مانگانە و ساڵانە. - ئامادەکردنی ڕاپۆرتی قازانج و زیان (P&L) و ڕاپۆرتی ڕەوتی نەقدینە مانگانە. - چاودێریکردنی حسابەکانی قەرزداران و قەرزخوازان، پسوڵەکان، کۆکردنەوەی پارە و هاوتاکردنەوەی حسابات. - چاودێریکردنی دۆخی نەقدینە، ئامادەکردنی پێشبینی ڕەوتی نەقدینە و هاوتاکردنەوەی حسابە بانکییەکان. - یارمەتیدان لە ئامادەکردنی باج، کۆنترۆڵی ناوخۆیی، بودجە و پێشبینی دارایی. - ئامادەکردنی ڕاپۆرتە داراییە مانگانە، چارەکی و ساڵانە. - دڵنیابوون لە بەردەوامی کارە داراییەکان و پارەدانەکان. مەرجەکان: - بڕوانامەی پیشەیی ACCA. - لانیکەم 5 ساڵ ئەزموونی کار لە بواری حسابات. - ئەزموونی کرداری لە بەڕێوەبردنی تەواوی پرۆسە داراییەکان (بودجە، پێشبینی دارایی). - شارەزایی تەواو لە سیستەمی SAP (FICO). - شارەزایی بەهێز لە Microsoft Excel. - زانیاری باش لە ستانداردە نێودەوڵەتییەکانی ڕاپۆرتکردنی دارایی (IFRS). - ئەزموونی کار لە کەرتی نەوت و گاز یان بواری هاوشێوە. - تەنها هاووڵاتیانی عێراق دەتوانن داوا پێشکەش بکەن. پەیوەندی: [email protected] (بابەتی ئیمەیڵ: Senior Accountant - Iraq)